ئاستەنگی هەیە

تەرمی منداڵە خنکاوەکەی ئاوی چۆمان هەر بێ سۆراغە

964+

ئاکام غەفور-سۆران

گەڕان بە دوای ئەو منداڵە هەر بەردەوامە، کە دوێنێ لە رووباری گەورەی چۆمان خنکا.

زۆریی ئاستی ئاوەکە و ساردیی رووبارەکە، ئاستەنگی بۆ تیمەکانی گەڕان بە دوای تەرمەکە دروست کردووە، بەرگریی شارستانیش دەڵێت، “ئەمڕۆ تیمەکانمان زیاد کردووە”.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە 964ـی وت، دوێنێ شەش تیم خەریکی گەڕان بوون بە دوای تەرمی منداڵەکە، بەلام هیچ ئەنجامێکیان نەبوو.

وتیشی، ئەمڕۆ تیمەکانمان زیاد کردووە و بە نۆ تیم بە درێژایی رووبارەکە خەریکی گەڕانن، بەڵام زۆریی ئاستی ئاوەکە و ساردییەکەی، ئاستەنگی بۆ تیمەکان دروست کردووە.

دوای نیوەڕۆی دوێنێ هەینی، منداڵێک کەوتە رووباری چۆمان و باوکەکە ویستی رزگاری بکات، بەڵام هەردووکیان خنکان، هەر زوو تەرمی باوکەکە دۆزرایەوە، بەڵام تەرمی منداڵەکە هێشتا نەدۆزراوەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

كوڕ و باوكێك له‌ رووبارێكی چۆمان به‌ئاودا چوون

كوڕ و باوكێك له‌ رووبارێكی چۆمان به‌ئاودا چوون