ئەوانیش مەرجیان هەیە

عەرەبی هاوردە خێوەتەکانیان هەڵگرت

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای دانانی بۆ زیاتر لە 10 رۆژ عەرەبی هاوردە خێوەتەکانیان هەڵگرت، دەنگۆی ئەوەش هەیە کە رێکەوتن کراوە بۆ لادانی خێوەتەکانیش.

ئەمڕۆ چوار شەممە 15.5.2014دوای سەردانی کردنی لیژنەیەکی پەرلەمانی بۆ خێوەتی عەرەبە هاوردەکان و جوتیارانی کورد لە گوندی پەڵکانە بۆ کۆتایی هێنان بە کێشە و ئاڵۆزیەکان ئێستا عەرەبی هاوردە خێوەتەکانیان هەڵگرتووە.

حەمید هلەیل یەکێکە لە عەرەبە هاوردەکان بە 964ـی وت، راستە  خێوەتەکان هەڵگیران بەپێی رێکەوتن و جوتیارانی کورد دەست بە دەروێنە بکەن، ئێمە لەبەرامبەر ئەوە رازی بووین و مەرجی خۆمان بە لیژنەکە وتووە و دەبێت ئەو خانووە چۆڵانەی کە هەیە بدرێت بە ئێمە و تیایدا نیشتەجێبین کە بریتیە 40 خانوو لە ناو گوندی پەڵکانە و 15 خانوو لە گوندی سەربەشاخ و 10 خانوو لە گوندی شەناغە ئەگەر بێت و جوتیارانی کورد ئەوە جێبەجێ نەکەن ئەوە دروێنە ناکرێت بە  هیچ شێوەیەک.

ماوەی حەوت ساڵە بەردەوام لە وەرزی دروێنە لە ناحیەی سەرگەڕان کێشەی دروێنە بۆ جوتیارانی کورد دروست دەکرێت لە لایەن عەرەبی هاوردەوە و دوای چەندین دانیشتن پاشان رێگە دەدرێت دروێنە بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە ئەمڕۆوە رێگە بە جوتیارانی سەرگەڕان دەدرێت دروێنە بک...

لە ئەمڕۆوە رێگە بە جوتیارانی سەرگەڕان دەدرێت دروێنە بکەن