لەژێر لێکۆڵینەوەدان

دوو کەس بە 11 کیلۆ و نیو کریستاڵەوە دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستگیر کردنی دوو کەسی راگەیاند و بڕێک کریستاڵیش دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15.5.2024، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، لە رێکەوتی 13.5.2024 لە شاری موسڵ بەهاوکاری و هەمانگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی نەینەوا، دوو کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر کردووە.

لەکاتی دەستگیر کردنی ئەو دوو کەسەدا دەستگیراوە بەسەر 11 کیلۆ و نیو مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ.

“لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر لێکۆلینەوە دان”، بەڕێوەبەرایەتییەکە وا دەڵێت.

لە بەغدا پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ خوێنکارانی ماستەر و د...

لە بەغدا پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ خوێنکارانی ماستەر و دکتۆرا دەکرێت