بە گشت پێداویستیەکانەوە

خانوویەک بۆ پۆلیسە بریندارەکەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دابینکرا

964+

رێژوان مامەقادر – سلێمانی

وەزیری ناوخۆی هەرێم خانوویەکی بە تەواوی پێداویستییەکانەوە بۆ ئارام قادر، ئەو پۆلیسەی لەگەڵ نەقیب محەمەد بریندار بوو دابینکرد.

ئارام قادر لەگەڵ نەقیب محەمەد لەکاتی ئەرکدا بریندار بوو و هەردوو قاچی لەکارکەوتن.

پێشتر هێمن میرانی، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ سەردانی ئارام قادری کرد و ئەویش ئەم داوایەی لێکردبوو.

ئارام قادر بە 964ـی راگەیاند، چەند مانگێکە سەرقاڵی بەکرێ گرتنی ئەو خانووە و دابینکردنی پێداویستییەکانین، ئەمڕۆش لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان سەردانیان کردووە بۆ دڵنیابوونەوە لە بەڕێوەچوونی کارەکان، بەڵام هێشتا نەچووەتە ناو خانووەکە.

وتیشی، “بڕیارە وەزارەتی ناوخۆ تێچووی چارەسەریشم بگرێتە ئەستۆ”.

شەوێکی مانگی دوانزەی ساڵی 2021 نەقیب محەمەد هاوڕێ لەگەڵ مەفرەزەیەکی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان چوونە ماڵێک لە گەڕەکی تانجەڕۆی سلێمانی بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، لەوێ تەقەیان لێکرا، نەقیب محەمەد گیانی لەدەست دا و چوار هاوڕێی دیکەشی بریندار بوون کە ئارام قادر یەکێکیان بوو.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین

ئەمڕۆ دادگایی کەیسی کوژرانی نەقیب محەمەد بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ دادگایی کەیسی کوژرانی نەقیب محەمەد بەڕێوەدەچێت