وه‌زیری په‌روه‌رده له پرسه‌ى چوار قوتابییه‌كه‌یه
تاقیکردنەوە به‌و پۆله ده‌كرێته‌وه كه قوتابییه برینداره‌كانى كه‌لارى تێدایه
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
وەزیری پەروەردەی ھەرێمی کوردستان سەردانی پرسەی ئەو قوتابیانەی کرد، کە دوێنێ لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لەسەر رێگای کەلار_کفری گیانیان لەدەستدا، ده‌شڵێت، هه‌رچییه‌ك پێویست بێت وه‌كو حكومه‌ت ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده به 964ـى راگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت هاتووه‌ته كه‌لار بۆ به‌شدارى پرسه‌كه‌و هه‌رچییه‌كیش پێویست بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
وتیشی “بۆ سه‌لامه‌تى قوتابیان گشتاندنمان كردووه كه پێویسته ئه‌و قوتابیانه‌ى به ئۆتۆمبێله‌كان هاتوچۆ ده‌كه‌ن له‌هه‌موو رووێكه‌وه سه‌لامه‌ت بن”.
لەبارەی چارەنوسی تاقیکردنەوەی قوتابییه بریندارەکانیش، دارا ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بە 964ـى وت، کاتی تاقیکردنەوەکان نزیک بۆتەوە، وەزیر دەسەڵاتی تەواوی پێداون لەبارەی چارەنوسی تاقیکردنەوەی قوتابییه‌كان.
وتیشی “بڕیارمان داوە تاقیکردنەوەی ئەو پۆلە دوا بخەین تا ئەوکاتەی باردۆخەکە گونجاو دەبێت بۆ تاقیکردنەوەی بریندارەکان و دواتر تاقیكردنه‌وه به‌هه‌موو قوتابیانى پۆله‌كه ده‌كرێته‌وه”.
دوێنێ سێشەممە بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی، چەند پاسێکی قوتابیانی ئامادەیی باکوری تێکەڵاو، سه‌ردانى قەزای کفرییان كرد، لەکاتی گەڕانەوەیان یەکێک لە پاسەکان وەرگەڕا، چوار قوتابی گیانیان لەدەستدا و حەوتیش بریندار بوون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن