جوتیاران دەتوانن دروێنە بکەن؟
لیژنەیەک لە پەرلەمانى عێراق سەردانى پەڵکانە دەکات
964+
کاروان ساڵحی- کەرکوک
دانیشتوانی گوندەکانی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە چاوەڕوانی هاتنی لیژنەکەی پەرلەمانن بۆ بەدواداچون لە کێشەکانیان.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 15.5.2024، شاندێکى پەرلەمانى عێراق کە پێک هاتوە لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری، بە سەرۆکایەتى جێگیرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمان، سەردانی گوندی پەڵکانە بکات و لەگەڵ دانیشتوانی گوندەکانی ناحیەی سەرگەڕان کۆببنەوە و پاشان سەردانی عەرەبە هاوردەکان بکەن وگوێ لە قسەی هەردولا بگیرن .
جوتیارانى کورد بە داسێکەوە بەرامبەر سوپا و عەرەبى هاوردە وەستاون
ئەحمەد عەزیز، دانیشتوی گوندی پەڵکانە بە 964ـی وت، لە چاوەڕوانی لێژنە پەرلەمانییەکەین و دڵخۆشین بە هاتنی لیژنەکە، چونکە دەمانەوێت بگەین بە چارەسەرێک بۆ دروێنەکردنى گەنمەکانمان.
ماوەی هەشت رۆژە عەرەبی هاوردە لە نێو گوندی پەڵکانە خێوەتیان هەڵداوە و دەستیان بە مانگرتن کردوە، سوپای عێراق و پۆلیسی چالاکە مەدەنییەکانیش بۆ رێگرییکردن لە هەر گرژییەک بڵاو بوونەتەوە.
لە سنورى کەرکوک، یەک ملیۆن و 200 هەزار دۆنم زەوى کێشەى مۆڵکایەتیان لەسەر کە زۆربەیان دەکەونە سنورى ناحیەى سەرگەڕان، بەم هۆیەشەوە تائێستا جوتیارانى کورد دەستیان بە دروێنەکردنى گەنم و جۆ نەکردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح