پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران دەبارێت
964+
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ سێشمەمە، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە باران لە هەندێک کات بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و راپەڕین، لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و لە هەندێ کات هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانى گەرما لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر کەمێک نزم دەبێتەوە، لە ناوچەکانى دیکە کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەمڕۆ سێشەممە 14.5.2024
کەش/
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) کم/س .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ پلەکانى گەرما لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێرکەمێک نزم دەبێتەوە , وە لە ناوچەکانى ترکەمیک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت، لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان (7-9 ) کم دەبێت.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 28
سلێمانى: 25
دهۆک : 27
زاخۆ : 28
هەڵەبجە : 24
کەرکوک: 33
سۆران : 26
حاجی ئۆمەران: 19
گەرمیان : 34