دوێنێ شەو دەستەیەکی کاتی دیارکرا

ئەندامێکی نوێی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر رەتیکردەوە دەست بەکاربێت

964+

شۆڕش هەرکی — هەولێر

شەوی رابردوو، تەواوی دەستەی یانەی هەولێر گۆڕدران و دەستەیەکی نوێی کارگێڕی کاتی بۆ یانەکە دیارکرا.

964 لەزاری وەلید عەرەب سەرۆکی پیشووی یانەی هەولێرە زانیاری وەرگرت، کە دەستەیەکی نوێ دەستبەکاربووە و خۆی دەستیلەکارکێشاوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 14.5.2024، نەوزاد سابیر یەکێک لەکارگێڕانی نوێی یانەی هەولێر بە 964ـی وت،” لەبەر ئەوەی بەرپرسیاریەتی دیکەم هەیە و مامۆستای زانکۆم، ناتوانم لە دەستەی کاتی یانەی هەولێر دەستبەکاربم و وەک پێویست خزمەت بەو یانەیە بکەم و سوپاسیان دەکەم، کە بۆ دەستەی کارگێڕی یانەکە دەستنیشانیان کردبووم.

دەستە نوێیەکەی یانەی هەولێر بەشێوەیەکی کاتی بۆ ماوەی سێ مانگ تا شەش مانگ دەبێت و سەرۆک و کارگێڕانی بەمشێوەیە دەبن:

موئەید مه‌غدید سه‌رۆکی یانه‌

سروود غازی

جەلال په‌رێشان

دکتۆر سیروان ته‌ها

جێماو کاڕه‌ش

رێبوار جەباری

نه‌وزاد سابیر

دکتۆر شاخه‌وان

نزار سلێوه

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سەرۆکی یانەی هەولێر دەربارەی سکاڵاکانی سەر یانەکە روو...

سەرۆکی یانەی هەولێر دەربارەی سکاڵاکانی سەر یانەکە روونکردنەوە دەدات