ڤیدیۆی گۆڵه‌كه ببینه
دهۆك سێ خاڵی له نه‌ورۆز وه‌رگرت
964+
زه‌ید كۆچه‌ر – دهۆك
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی 28ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، یانه‌ی دهۆك له یاریگه‌ی خۆیدا له یانه‌ی نه‌ورۆزی برده‌وه و سێ خاڵی زه‌حمه‌تی به‌ده‌ستهێنا.
یارییه‌كه به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌ڕێوه‌چوو، یانه‌ی دهۆك به 1-0 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، كه هیران ئه‌حمه‌د له گێمی یه‌كه‌م تۆماری كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه یانه‌ی دهۆك ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 44 خاڵ و له پله‌ی شه‌شه‌مه و یانه‌ی نه‌ورۆزیش به 41 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌م ده‌مێنێته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا