سێ دیمه‌نى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى هاتوچۆ به‌سه‌ر رێگاكه‌ى بنارى قه‌ندیل ده‌كه‌ن... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى كاسكان
گوندنشینان ناڕازین
قاچاخچییه‌كان رێگاى گونده‌كانى بنارى قه‌ندیلیان تێكداوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خه‌ڵكی به‌شێكی گونده‌كانى سنوورى بنارى قه‌ندیل ناڕازیین له هاتوچۆى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كارى قاچاخى به‌سه‌ر رێگاى گونده‌كانیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، رێگاكه‌یان تێكداوه، شاره‌وانیش ده‌ڵێت، ئه‌وه رێگایه‌كی گشتییه و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌كارى بهێنێت.
رێگاكه له لۆفه‌كانى كورته‌كه‌وه بۆ سوره‌دێی، كاسكان، شارۆشیان دواتر بۆ ره‌زگه‌وماره‌دوو، قڕناقاو و پشتئاشان له‌وێشه‌وه بۆ شارى پیرانشاری رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌چێت.
سامان كاسكانى، خه‌ڵكى گوندى كاسكانه به 964ـى وت، خه‌ڵكی ناڕازین له ئۆتۆمبێلى ئه‌و قاچاخچیانه‌ى به‌سه‌ر ئه‌م رێگایه‌دا هاتووچۆ ده‌كه‌ن و رێگاكه‌یان ته‌واو تێكداوه.
وتیشی “داوا ده‌كه‌ین هاتوچۆى ئه‌م ئۆتۆمبێلانه به‌سه‌ر ئه‌و رێگایه رابگیرێت بۆئه‌وه‌ى رێگاكه له‌وه زیاتر تێكنه‌چێت”.
به‌قسه‌ى خه‌ڵكی گونده‌كانى ئه‌م سنووره، زۆربه‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى به‌سه‌ر رێگاكه هاتوچۆ ده‌كه‌ن كارى قاچاخچێتى خواردنه‌وه كهولییه‌كان ده‌كه‌ن.
لایخۆشییه‌وه، دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل (كه له په‌كه‌كه‌وه نزیكن) به 964ـى راگه‌یاند، ساڵانه زیاتر له جارێك رێگاى گونده‌كانى سنوورى بنارى قه‌ندیل نۆژه‌نده‌كه‌نه‌وه.
له سنوورى بنارى قه‌ندیل 67 گوند هه‌ن.
وتیشی “ئه‌م رێگایه گشتییه و هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌یه هاتوچۆى پێدا بكات و كه‌س ناتوانێت رێگریان لێبكات”.
سه‌باره‌ت به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش كارى قاچاخچێتى له‌و رێگایه ده‌كه‌ن، دڵشێر وتى “ئه‌وه په‌یوه‌ندیداره به هێزه‌كانى ئاسایش و په‌یوه‌ندی به شاره‌وانییه‌وه نییه”.