“یەکدەستی کارەکەی سەرکەوتوو کردین”
کافێیەک لە رووباری ئەڵوەن خێزانەکانی خانەقینی کۆکردووەتەوە
964+
راژان ماجد – خانەقین
لەسەر رۆخی رووباری ئەڵوەن، تاکە کافێیەک هەیە کە خێزانەکانی کۆ کردووەتەوە، ئەو کافێیە دوو هاوژین بەڕێوەی دەبەن.
ئاریان هیلال و بەشار عاسی دوو هاوژینەکەن، ئەوان کە بەشدارییان لە بەرهەمێکی 964 کردووە دەڵێن، نەبوونی دامەزراندن بیرۆکەی دانانی کافێیەکەی لەلا گەڵاڵە کردوون.
ئەنتیک کافێ ناوی کافێ کەیانە، شوێنێکی خێزانییە لە رۆخی رووباری ئەڵوەن، کە کوشکێکی سادەیە و چەند مێزێکی ئاسایی، لەسەری، قاوە و چا و هەندێ خواردن و خواردەمەنی خێرا دەفرۆشن.
ئەم کافێیە بووەتە شوێنی کۆبوونەوەی خێزانەکان لە خانەقین و وەکو خۆیان دەڵێن، “گرنگترین هۆکاری سەرکەوتنی پڕۆژەکەیان، یەکدەستی هەردوو هاوسەرەکە بووە”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا