نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری _ وێنە: راگەیاندنی نەخۆشخانەکە
دەتوانن وەریبگرن
دەرمانی خەستیی خوێن لە کفری بەردەستە
964+
ئەحمەد مستەفا
نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی لە کفری، ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە دەرمانی چارەسەری خوێنی خەست بەکاردەهێنن سەردانیان بکەن.
دەرمانی “ئەمپولی کلیکسان”، گەیشتووەتە نەخۆشخانەکەیان. کە بۆ چارەسەر کردنی خەستی خوێن بەکار دەهێنرێت.
لە راگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیان لە کفری ئەمڕۆ یەکشەممە 12.5.2024، کە وێنەیەکی گەیشتووە بە 964 ئەوەی وتووە، “ئاگاداری ئەو ھاوڵاتیانە دەکەینەوە کە “ئەمپولی کلیکسان” وەردەگرن، وە لە لایەن پزیشکی پسپۆر بۆیان دیاری کراوە وەک چارەسەری خوێن خەستی یا ھەر کێشەکی تەندورستی، ئەتوانن سەردانی نەخۆشخانە بکەن”.
نەخۆشخانە ئاماژەی بەوەکردووە، “ئێستا ئەو دەرمانەیان بۆ هاتووە و بەردەستە” ئەو کەسانەی وەک چارەسەر بەکاریدەهێنن دەتوانن، بچن وەری بگرن”.