کچانی گەرمیان

لە پاشماوەی پەلەوەر مەیکەپیان دروستکردووە

+964

میلاد جەلال – کفری

ئەمڕۆ پێنجشەممە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان، کۆلیژی تەکنیکی کفری، یەکەمین فێستیڤاڵی بۆ خوێندکارەکانی کردەوە و تواناکانی خۆیان پیشاندا، یەکێک لە بەرهەمەکانیشیان دروستکردنی کەرەستەی مەیکەپ و جوانکاری بوو لە پاشماوەی گیانداران.

شایستە عەدالەت، خوێندکاری قۆناغی چواری بەشی سامانی ئاژەڵە، لەگەڵ ھاوڕێیەکی بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کردووە و لە پاشماوەی پەلەوەر و باڵندە مەیکئەپیان دروستکردووە، لە بارەی پرۆژەکەیانەوە بە 964ى وت، پێشتر پرۆژەی بەخێوکردنی قەلیان ھەبووە، لەگەڵ مامۆستاکەیان بیرۆکەی ئەوەیان بۆھاتووە پاشماوەی ئەو پەلەوەرانە فڕێنەدەن و لە تاقیگە بابەتی جوانکاری پێستمان لێ دروستکرد”.

“خۆمان ئەو مەیکەپەمان تاقیکردووەتەوە و سوودێکی باشی ھەیە لە پاککردنەوەی پێست و لابردنی زیپکەدا، کۆمەڵێک کردارمان بەسەرھێناوە لە تاقیگەدا، کە وای کردووە پاشماوەکان لە کاتی بەکارھێنانیدا بۆنی نەیەت “، شایستە عەدالەت وای وت.

ئەو خوێندکارە ئاماژەی بەوەش کرد، بڕێکی کەمیان دروستکردووە بۆ ئەم فێستیڤاڵەی کۆلیژەکەیان، بەڵام ئەگەر ھاوکاری بکرێن ئەوا دەتوانین زیاتر دروست بکەن و لە بازاڕدا بیانفرۆشن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دەستبەسەر هەزار و 710 کەرەستەی جوانکاریی ژناندا گیرا

دەستبەسەر هەزار و 710 کەرەستەی جوانکاریی ژناندا گیرا