بۆ نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌كان
كه‌سایه‌تى و ریشسپیانى چوارقوڕنه به‌رپرسانی حكومەتیان كۆكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى نه‌بوونى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و بوونى گرفت و كێشه تێیاندا، كه‌سایه‌تى و ریشسپیانى ناحیه‌ى چوارقوڕنه به‌رپرسانى خزمه‌تگوزارى ناحیه‌كه‌یان كۆكردنه‌وه و داواى روونكردنه‌وه‌یان لێ‌كردن.
كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له هۆڵى شاره‌وانى چوارقوڕنه به‌ڕێوه‌چوو و زۆربه‌ى به‌رپرسانى ئیدارى ئاماده‌ى بوون.
حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكى شاره‌وانى چوارقوڕنه به 964ـى وت، هاوڵاتیان مافى خۆیانه له خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بپێچنه‌وه و ئه‌و كاره‌ى كه‌سایه‌تییه‌كانى ناحیه‌كه‌شی به كارێكی باش وه‌سف كرد.
وتیشی “وه‌كچۆن خه‌ڵك كێشه‌یان بۆ نه‌بوونى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌یه، ئێمه‌س كێشه‌و گرفتمان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه داهاتمان هه‌یه به‌ڵام وه‌ك پێویست بۆمان خه‌رج ناكرێته‌وه تا پڕۆژه‌ى پێ ئه‌نجام بده‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له سنووره‌كه‌یان هه‌یه به‌ڵام هه‌موویان له‌كار كه‌وتوون به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ى نه‌ختینه له بانكه‌كان.
باسی له‌وه‌شكرد، تێبینى و سه‌ره‌نجى كه‌سایه‌تى و ریشسپیانى ناحیه‌كه‌ى گه‌یاندووه‌ته‌وه ئیداره‌ى راپه‌ڕین و كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كات كه له داهاتوویه‌كى نزیكدا سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى راپه‌ڕین بهێنێته ناحیه‌كه‌ی و له نزیكه‌وه ئه‌و كه‌سایه‌تى و ریشسپیانه ببینن و گوێیان بۆ بگرن.
سه‌رۆكى شاره‌وانى به‌پێویستى ده‌زانێت حكومه‌ت بودجه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ پرۆژه زۆر پێویست و گرنگه‌كانی ناحیه‌كه‌ى ته‌رخان بكات كه بۆته هۆی كێشه و سكاڵا و ناڕه‌زایی دانیشوانه‌كه‌ى.