کەلار

پاسکیلسوارێک لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل گیانی لەدەست دا

توانا نەقی

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل و پاسکیلسوارێک لەناو شاری کەلار و لە نزیک قایمقامیەتدا، پاسکلسوارەکە گیانی لە دەست دا.

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە نێوان پیکابێک و نیسان سەنیەک و پاسکیلێکدا بووە و پاسکیلسوارەکە گیانی لەدەستداوە.

دەشڵێت، پاسکیلسوارەکە بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوە و لەوێ گیانی لەدەستداوە.

لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.