لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان

لە دوای نیوەڕۆ لێزمەباران دەستپێدەکات

964+
میدیا گۆران

لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە لێزمەباران و هەورە تریشقە ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی پێشبینیەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ سێشەممە پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن، بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە ناوچە شاخاوییەکاندا لێزمەباران دەبێت، لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی تا ئێوارە تاوەباران و هەورەتریشقە دەبێت، لە پارێزگای دهۆکیشدا ئەگەری باران لاوازترە.

پلەکانی گەرما: کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
خێرایى با: مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س.
ئاراستەی با: باکوورى خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین: (10) کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

هەولێر : 21
سلێمانی : 20
دهۆک : 21
کەرکوک : 25
هەڵەبجە : 22
زاخۆ : 20
سۆران : 14
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 29