تیمەکانى هاتووچۆى راپەڕین لە ترافیکى راپەڕین وەستاون. وێنە: هاتووچۆى راپەڕین
هیچ فسفۆرێک لەناو بازاڕى رانیە نامێنێت
هاتووچۆى راپەڕین شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
964+
وریا فەتاح
لە سبەینێوە، سەرجەم فسفۆڕەکان (مەخڵوت)ـەکانى ناو بازاڕى رانیە لادەبرێن و شۆفێران رێگایان پێدەدرێت بۆ ماوەیەکى کاتى ئۆتۆمبێلەکانیان رابگرن.
رائیدى هاتووچۆ عەلى عەبدوڵا، وتەبێژى هاتووچۆى راپەڕین بە 964ـى وت، لەپێناو رێکخستنەوەى ناوبازاڕ، سبەینێ سەرجەم فسفۆڕەکانى ناوبازاڕ لە فولکەى شەهید هیوا تا ترافیکى راپەڕین هەڵدەگیرێنەوە.
دەشڵێت: رێگە بە شۆفێران دەدرێت لە سبەینێوە بە یەک ریز و بەشێوەیەکى راست ئۆتۆمبێلەکانیان بوەستێنن، بەڵام ئەگەر ببێت بە دوو ریز یان بەلارى ئۆتۆمبیلەکانیان رابگرن بە سەرپێچى تۆمار دەکرێت.
لەبارەى ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە بۆ ماوەیەکى درێژ ئۆتۆمبێلەکانیان رادەگرن، وتەبێژى هاتووچۆى راپەڕین دەڵێت، تیمەکانیان لەوێ چاودێرى دەکەن، هەر ئۆتۆمبێلێک زیاد لە پێویست بووەستێت سزا دەدرێت، چونکە راگرتنى ئۆتۆمبێلەکان بۆ ماوەیەکى کاتییە.