رەوشی ئەمڕۆ چۆن دەبێت؟
گواستنه‌وه و گه‌یاندن واده‌ی كۆتاییهاتنی شه‌پۆلی بارانبارینی راگه‌یاند
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پێشبینیی ده‌كرێت ئه‌و شه‌پۆڵی بارانبارینی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، سێشه‌ممه كۆتایی بێت.
دیلان ره‌شاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان، به 964ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بارانبارین له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام به پێی پێشبینییه‌كانی ئێمه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، شه‌پۆڵی بارانبارین و سه‌رما كۆتایی دێت.
هاوكات به‌شی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆی راگه‌یاند، كه به‌م جۆره‌یه:
کەش: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان، ئەگەرى گەواڵەبارانى کورتخایەن هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان.
لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى بارانبارین زیاتر دەبێت، هەروەها خێرایى با زیاد دەکات بۆ سەرووى ( 20 کم/ک )
خێرایى با: مامناوەند دەبێت ( 20 – 30 )کم/ک
ئاراستەی با: باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما: کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین: ( 8 – 10) کم دەبێت، لە کاتی بارانبارین لە نێوان 6-8 كم ده‌بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 25
سلێمانی: 24
دهۆک: 22
زاخۆ: : 24
هەڵەبجە: 26
کەرکوک: 27
سۆران : 21
حاجی ئۆمەران: 12
گەرمیان: 30