هه‌یانه ده‌یخوات و هه‌شیانه فڕێیده‌دات
قارچكێكی ده‌گمه‌ن له چیاى كۆڕه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند گه‌نجێكى قه‌زاى رواندز ده‌چنه چیاى كۆڕه‌ك به‌مه‌به‌ستى هێنانه‌وه‌ى گژوگیاى به‌هاره، به‌ڵام كوارگ (قارچك)ێكی ده‌گمه‌ن ده‌دۆزنه‌وه و ده‌ڵێن، یه‌كه‌مجاره قارچكی له‌وجۆره ده‌دۆزرێته‌وه.
قارچكەكه كوێستانییه و شێوه‌ى خڕه له قارچكهكانى دیكه‌ى ئاسایی ناچێت كه له وه‌رزه‌كاندا له زه‌وى ده‌رده‌كه‌ون.
هه‌ڤاڵ نه‌جار رواندزى، یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌یه كه ئه‌م جۆره قارچكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه به 964ـى وت، یه‌كه‌مجاره قارچكێكی له‌مجۆره ده‌دۆزنه‌وه و پێشتر جۆرى وا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشی “له‌یه‌ك شوێن نزیكه‌ى 50 كیلۆگرام ئه‌و قارچكهمان دۆزییه‌وه و به‌بینینى سه‌رسام بووین چونكه پێشتر نهمابینیبوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و خۆى ئه‌م جۆره قارچكهى نه‌خواردووه چونكه گومانى لێى هه‌بووه، هه‌شیانه توێڵهكهى سه‌رى لێكردووه‌ته‌وه و خواردوویه‌تى و به‌بێ لێكردنه‌وه‌ى توێكڵهش خواردوویانه.
به‌قسه‌ى ئه‌م گه‌نجه، ئه‌م جۆره قارچكه دوو ناوی هه‌یه یه‌كه‌میان ته‌پاڵه و دووه‌میشیان كوارگه فسهى پێده‌ڵێن.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى كه هه‌ڤاڵ بۆ 964ـى ناردووه، كاتێك قارچكه‌كه ده‌دۆزنه‌وه شاگه‌شكه ده‌بن و به‌هۆى ئه‌وه‌ى شێوه‌ى قارچكهكهش خڕه گه‌نجه‌كان یاری پێكه‌ن.