دوو دیمه‌نى جیاواز له‌كانى لێكردنه‌وه‌ى ریكلامه‌كان و كۆكردنه‌وه‌یان له‌شوێنێكدا... وێنه‌كان: قایمقامییه‌تى شه‌قڵاوه
زیاتر له 500 لێكراونه‌ته‌وه و هێشتاش ماوه
شه‌قڵاوه هه‌ڵمه‌تى لابردن و لێكردنه‌وه‌ى رێكلامه بازرگانییه‌كانى ده‌ستپێكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى قه‌زاى شه‌قڵاوه، ده‌ستى به هه‌ڵمه‌تێك كردووه بۆ لێكردنه‌وه و لابردنى تابلۆى ئه‌و ریكلامه بازرگانیانه‌ى كه به‌بێ ئاگادارى ئه‌وان له ستوونه‌كانى كاره‌با و شوێنه گشتییه‌كان هه‌ڵواسراون، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، ریكلامی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان لێكراونه‌ته‌وه و شه‌قامه ناوخۆییه‌كان ماون.
رێكان حسێن، سه‌رۆكى شاره‌وانى شه‌قڵاوه به 964ـى وت، ئه‌و ریكلامانه به‌بێ ئاگادارى ئه‌وان هه‌ڵواسراون و ببوونه هۆى ناشیرین كردنى شه‌قامه‌كان، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ستوونه كاره‌باییانه‌ى پێیان هه‌ڵواسیبوو.
وتیشی “ته‌واوى ئه‌و ریكلامانه‌ى رێگا سه‌ره‌كییه‌كانى شه‌قڵاوه‌مان ته‌واو كردووه و توندراوه زیاتر له 500 تابلۆى ئه‌و ریكلامه بازرگانیانه لێبكرێنه‌وه”.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وامى ده‌بێت و ئه‌مجاره روو له شه‌قامه ناوخۆییه‌كانى شه‌قڵاوه ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت، بوونى ئه‌م ریكلامانه به‌وشێوه‌یه دیمه‌نێكی ناشیرین و ناشارستانى له‌ناو شه‌قڵاوه دروست كردبوو، كه شه‌قڵاوه خۆى شوێنێكی گه‌شتیارییه و پێویسته له‌هه‌موو رووێكه‌وه به جوانى ده‌ربكه‌وێت.
شاره‌وانى پێشنیاری بۆ خاوه‌نكاره‌كانى شه‌قڵاوه كردووه، كه ئه‌گه‌ر ریكلامیش هه‌ڵده‌واسن ئه‌وا پێویسته به‌و شێوه و قه‌باره‌یه بێت كه شاره‌وانى بۆی ده‌ستنیشان كردوون، ده‌نا لێده‌كرێنه‌وه و لێپرسینه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.