قەزای کۆیە. فۆتۆ: 964
بە تەواوی هەستی پێکراوە
بوومه‌له‌رزه له كۆیه روویدا و كه‌لوپه‌لی ماڵان كه‌وتووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له قه‌زای كۆیه روویدا و هاوڵاتیان هه‌ستیان پێكردووه، له هه‌ندێك ماڵ كه‌لوپه‌لیش كه‌وتووه.
په‌یامنێری 964 له كۆیه زانیاریی ئه‌وه‌ی گه‌یاند، شه‌وی رابردوو ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 10:21 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له باكووری رۆژئاوای قه‌زای كۆیه روویدا.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، هاوڵاتیان به ته‌واوی هه‌ستیان پێكردووه و له هه‌ندێك ماڵیشدا كه‌لوپه‌ل كه‌وتووه و شڵه‌ژاوی كردوون، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، هه‌روه‌ها زیانی ماددیی ئه‌وتۆش نه‌بووه.
دەزگای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا 19 بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق و وڵاتانی دەوروبەر تۆمارکراون، لەو ژمارەیەدا نۆ بوومەلەرزەیان لە ناوخۆی عێراق بووە و بەشی زۆریان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.
هێزی بوومەلەرزەکان لە نێوان 2 بۆ 3.7 پلەی رێختەر لە قوڵایی 5 بۆ 35 کیلۆمەتر بووە.