چەند چەمێکیان هەیە

شارباژێڕ پێویستی بە تیمی غەواسە

964+

پێشەوا محەمەد

قەزای شارباژێڕ تیمی غەواسی نییە، قایمقامەکەی دەڵێت، بۆ رووبەڕووبوونەوەی حاڵەتە نەخوازراوەکان پێویستیان بە تیمێکی غەواس هەیە.

نزیکەی 10 رۆژ بەرلەئێستا پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ لەناو ئاوی کونەماسیدا خنکا، بۆ دەرهێنانەوەی تیمی غەواسی قەزای دوکان چووبوونە شوێنەکە.

عوسمان ئەنوەر، قایمقامی قەزای شارباژێر بە 964ـی راگەیاند، تیمێکی غەواس گرنگیی خۆی هەیە تا زووتر بەدەم رووداوەکانەوە بچن و لە حاڵەتی خنکان و ونبوون لەناو ئاودا زووتر تەرمەکان بدۆزرێنەوە.

وتیشی، “ئەگەر تیمێکی غەواس هەبێت و بەتایبەت رۆژانی هەینی لە ئەرکدا بن دەتوانن هاوڵاتیانیش لە خنکان رزگار بکەن و نەهێڵن رووداوی نەخوازراو رووبدات”.

سنووری قەزای شارباژیڕ چەمی کونەماسی و سوورەقەڵاتی لێیە و ساڵانە رووداوی نەخوازراوی تێدا روودەدات.

بە بڕوای قایمقای شارباژێڕ، بوونی غەواسێک لە شارباژێڕ دەتوانێت هاوکاریی سنوورەکەی پێبکرێت، “لە دوکایشەوە نزیکین و ئەگەر حاڵەتی خنکان لەوێش روو بدات دەتواندرێت تیمی غەواسی ئێمەش بچێت و تەرمەکان زووتر بدۆزرێنەوە”.

16 کەیسی ئۆتیزم لە شارباژێڕ تۆمار کراوە

16 کەیسی ئۆتیزم لە شارباژێڕ تۆمار کراوە