بزانە بۆ کێیە؟

وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوردستان هه‌لی كاری راگه‌یاند

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان 25 هەلی کار لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیداری گەرمیان رادەگەیەنێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2.5.2024 بڵاویكرده‌وه‌، لەسەر رەزامەندی و فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ پاڵپشتی بەڕێوەچوونی باشتری کاروباری خەڵک لە هەردوو قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، وەزارەتی ناوخۆ 25 پلەی کارکردن بە گرێبەست لە چەند پسپۆڕییەک رادەگەیەنێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ لینكێكی داناوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی دامه‌زراندن له‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ پێویسته‌ تا 11ی ئه‌م مانگه‌ داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
لینكه‌كه‌ لێره‌ بكه‌وه‌

وەزارەتی کشتوکاڵ دامەزراندنی نزیکەی 50 کەسی راگەیاند

وەزارەتی کشتوکاڵ دامەزراندنی نزیکەی 50 کەسی راگەیاند