لە کەرکوک

عەقیدێکی پۆلیس بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن دەستگیر کرا

964+

توانا نەقی

بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و سەرانە وەرگرتن ئەفسەرێکی پۆلیسی کەرکوک بە پلەی عەقید دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو ئەفسەرە بەرتیلی لە سکاڵاکارێک لەبەرامبەر یەکالایی کردنەوەی دۆسیەیەکدا کە لە ژێر دەستی ئەو بووە وەرگرتووە.

دەشڵێت، نوسینەگەی دەستەی دەستپاکی زانیارییەکانیان لەسەر ئەو کەسە لەلایەن سکاڵاکارێکەوە پێگەیشتووە، لەکاتی بەرتیل وەرگرتنەکەدا دەستگیر کراوە.

ئەو ئەفسەرە پلە باڵایە کە دستگیر کراوە جێگری بنکەی پۆلیسی رەحیماوا بووە لە کەرکوک.

ئێستا ئەو ئەفسەرە بە مادەی 307 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ئەو پۆلیسانەی لە گەنجە ئێزدییەکەیان دا دەستگیر کران

ئەو پۆلیسانەی لە گەنجە ئێزدییەکەیان دا دەستگیر کران

بەرپرسێکی کۆمپانیای نەوتی باکوور دەستگیر کرا

بەرپرسێکی کۆمپانیای نەوتی باکوور دەستگیر کرا