لە سلێمانی
کرێکارێک ئامێرێکی بەسەردا کەوت و بریندار بوو
+964
دیلان محەمەد جەزا
کەمێک لەمەوبەر لە گەڕەکی کانی با، نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش لە کاتی کارکردندا ئامێرێک لە بینایەیەک کەوتە خوارەوە و بەسەر کرێکارێکدا کەوت.
عوسمان زیندانی لە سەندیکای کرێکارانی بیناسازی بە 964 وت، سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ لە پڕۆژەی وەیس تاوەر ئامێرێک کەوتووەتە خوارەوە و کرێکارێکی بە سەختی بریندار کردووە.
وتیشی، کرێکارەکە گیانی لەدەست نەداوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، ئێستا لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردوە.
لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا شەش کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا