لە هەولێر دژی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردەی عێراق گردبوونەوە
+964
سەعید محەمەد – هەولێر
بەشێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەرۆک هۆزە عەرەبەکانی نیشتەجێی هەولێر، لەگەڵ مامۆستا و قوتابیانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق، لە هەولێر دژی بریارێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق گردبوونەوە.
محه‌مه‌د سه‌لیم سەرۆکی رێکخراوی (حه‌با) بۆ گەشەپێدانی مرۆیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ـی كانوونی دووه‌م به 964+ـی وت، وەزارەتی پەروەردەی عێراق بریاڕی كه‌مكردنه‌وه‌ی 50% رێژەی مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراقی داوه، هه‌روه‌ها بڕیاری داخستنی بەشێک لەو قوتابخانانه‌ی داوه، كه پێشتر بۆ ئاوارەکانی ناوچەکانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان کرابوونه‌وه، ئەمەش نارەزایی دروستکردووە و دەبێتە بێبەشکردنی ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان و مامۆستایان و به‌م بڕیارانه ناڕازین”.
له گردبووه‌نه‌وه‌كه‌دا قوتابییەكانیش وەك مامۆستاكانیان به‌شداربوون و داوای خوێندن له قوتابخانه‌كانی خۆیان له هه‌رێم دەكەن.
لە شاری هەولێر 152 قوتابخانە هەیە، كه سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراقن، ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیارانه‌ی دراون جێبه‌جێ بكرێن، زیاتر لە 30 هەزار قوتابی لە خوێندن بێبه‌ش ده‌بن، هه‌روه‌ها به گشتی زیاتر لە 160 هەزار قوتابی لە هەموو هەرێمی کوردستان هه‌ن، کە سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراقن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاتر لە چوار هەزار مامۆستا لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراقن، ئه‌وانیش له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقه‌وه زیانمه‌ند ده‌بن.