500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە

کارکردن لە یاریگا داخراوەکەی کفری دەستیپێکردەوە

964+

پێشەوا محەمەد

دوای ماوەیەک وەستانی کارکردن لە یاریگا داخراوە بازنەییەکەی کفریدا، ئێستا کارکردن تێیدا دەستیپێکردووەتەوە و بڕیار وایە بە چەند قۆناغێک تەواو بکرێت.

یاریگاکە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دیناری بۆ دابین کراوە، بەڵام پێشتر بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە کارکردن تێیدا وەستابوو.

ساهر عەلی، قایمقامی قەزای کفری بە 964ـی راگەیاند، یاریگاکە زۆر مۆدێرن و سەرنجڕاکێشە و لەسەر بوودجەی وەزارەتی رۆشنبیری و وەرزش و لاوان دروستدەکرێت و 50%ـی کارەکانی تەواو بووە.

وتیشی، “ئێستا 500 ملیۆن دینار بۆ یاریگاکە تەرخان کراوە و قۆناغێکی دیکەی کارکردن تێیدا دەستیپێکردووەتەوە و بەڵێنیشمان پێدراوە دوای ئەو گوژمەیە هی دیکەشی بۆ سەرف بکرێت و کارکردنی تێدا نەوەستێت”.

ئەوە یەکەم یاریگای مۆدێرنی بازنەیی داخراوە لە قەزاکەدا دروست دەکرێت.

بە وتەی قایمقامی قەزای کفری، ئەو یاریگایە خزمەتێکی بەرچاو بە وەرزشکاران و وەرزشدۆستانی سنوورەکە دەکات.

کفری 170 ساڵە قەزایە و بێ ھۆتێلە

کفری 170 ساڵە قەزایە و بێ ھۆتێلە