ئەمشەو رووبەڕووبونەوەکەیە

ریال مەکینە ئەڵمانیەکە لە کار دەخات؟

964+

وریا فەتاح

لە یارى چوونى قۆناغى پێش کۆتایى چامپیۆنسلیگ، بایرن میونشن و ریال مەدرید رووبەڕووى یەکترى دەبنەوە.

ئەمشەو کاتژمێر 10:00 بە کاتى هەرێمى کوردستان، یاریگاى ئالیانز ئارێنا باوەش بۆ یەکێک لە پڕچێژترین و بەهێزترین یارییەکانى چامپیۆنسلیگ دەکاتەوە و ریال مەدریدى پاشاى پاڵەوانێتییەکە دەبێتە میوانى ماکینە ئەڵمانییەکانى میونشن.

هەردولا چاویان لە بردنەوەیە، بایرن میونخى خانەخوێ، تاکە هیواى ئەو یارییەیە و دەیەوێت بە بردنەوە قەرەبووى وەرزێکى بێ دەستکەوت بکات، چونکە ئەگەر نەتوانێ بۆ یارى کۆتایى سەرکەوتووبێت، بە دەستى خاڵیەوە کۆتایى بە وەرزەکە دەهێنێت و ئەوەش لەگەڵ شان و شکۆى کوڕانى باڤاریا یەک ناگرێتەوە.

هەرچى ریال مەدریدە، هەمیشە بە زمانى بردنەوە دەچێتە ناو یارییەکان، دواى کردنە دەرەوەى مانچستەر ستى لەلایەن ریالەوە، شیکەرەوانى وەرزشى پێیان وایە ئێستا یاریگا بۆ ریال تەختە و دەتوانێت بەربەستى بایرن ببڕێت، بەڵام کارلیتۆ بە پێچەوانەوە بیر دەکاتەوە و دەڵێت، لە چامپیۆنسلیگ دەبێت رێز لە هەموو تیپەکان بگیرێت و هەندێ جار نازانى چۆن شکست دەهێنیت.

ریال تا رادەیەکى زۆر خولى ئیسپانیاى لە بەرژەوەندى خۆى یەکلایى کردووەتەوە و بایرنیش بە تەواوى بۆندسلیگاى لەدەستداوە، بۆیە ئەمشەو هەردوو یانە سەرنجیان لەسەر یارییەکەیە.

هەردوو یانە، لە خولى یانە پاڵەوانەکان 29 جار رووبەڕووى یەکترى بوونەتەوە، ریال لە 13 یارى براوە بووە و بایرنیش لە 13 یاریدا براوە بووە، هەردولاش 3 جار یەکسان بوون.

ریال مەدرید شەڕى مان و نەمان دەکات

ریال مەدرید شەڕى مان و نەمان دەکات