لە رێگەی کەلار بۆ پەروێزخان
لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
964+
ئەحمەد مستەفا
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی نێوان کەلار – دەروازەی پەروێزخان سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی هاتوچۆی گەرمیان بێت، “تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە”.
ئەمڕۆ دووشەممە 29.4.2024، هاتوچۆی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ 964 نێرداوە ئەوەی نوسیوە، “بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری نیسان ئاڵتیما و مان بارهەڵگر لە نزیک ناحیەی قۆرەتوو، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو”.
بە قسەی هاتوچۆی گەرمیان بێت، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە سەرنشینی نیسان ئاڵتیماکە بوون.
هاتوچۆ لە بڵاوکراوەکەدا دەڵێت، “بریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە”.
دیمەنی کاریگەری رووداوەکە: