بەشێک لەو بەڵگەنامانەی کە لە کارەبای سلێمانی جێماون. فۆتۆ: کارەبای سلێمانی
بچن وەریبگرنەوە
زیاتر لە 60 کەس بەڵگەنامەکانیان لە کارەبای سلێمانی بیرچووە
964+
ژووری هەواڵ
لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دەیان کەس بەڵگەنامەی باری شارستانی و هەوێکانیان جێهێشتووە و داوا دەکرێت بچن وەریبگرنەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە 964 لە سەرچاوەیەکی کارەبای سلێمانییەوە دەستیکەوتووە، زیاتر لە 60 کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، ساڵانەی ئۆتۆمبێل و بەڵگەنامەی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی – رۆژئاوا بەجێماون و داوا دەکەن خاوەنەکانیان سەردانی بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتییەکە بکات.
بەگوێرەی ئەو وێنانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی – رۆژئاوا بڵاوکراوەتەوە، لەنێو دۆزراوەکاندا، فۆڕمی خۆراک، کۆدی ئاسایشیش هەن.
خاوەنی بەڵگەنامەکان لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکە و پێدانی کرێی کارەبا و راییکردنی مامەڵەی دیکە بەڵگەنامەکانیان لێونبووە یان جێیانهێشتووە.
تێبینی: سەرچاوەی زانیاری ئەم هەواڵە لە کاتژمێر 3:14ـی پاش نیوەڕۆ نوێکراوەتەوە