سبەینێ کاریگەری زیاتر دەبێت

لە ئەمشەوە بارانبارین دەست پێدەکات

964+

توانا نەقی

بەپێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵە و بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ، لەکاتەکانی شەودا نمە باران لەناوچە جیاجیاکان دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەکان رێژەکەی زیاتر دەبێت.

بەشی پێشبینی کەش و هەواوی وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، جگەلەوەی تۆزوخۆڵێکی کەم دەبێت، پلەکانی گەرماش جێگیر دەبێت، تەنیا لە ناوچەکانی گەرمیان کەمێک نزمتر دەبنەوە.

ئەوەش هاتووە، سبەینێ لە دواینیوەڕۆوە لە بەشێک لە ناوچەکان تاوە باران دەبارێت، دابارینی ناوبەناو بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن.

ئەمڕۆ دوو شەممە 29.4.2024
خێراى با / مامناوەند ( 15 -25 ) کم/س
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بەگشتی نزیک دەبێتەوە ناوچەکانی گەرمیان نەبێ کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / 6 –8 کم دەبێت .لەناوچەکانی تۆزو خۆڵ ( باشووری هەرێم ) لەنێوان ( 4-5 )کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 32
سلێمانی : 30
دهۆک : 32
زاخۆ : 32
هەڵەبجە : 31
کەرکوک : 33
سۆران : 28
حاجی ئۆمەران : 20
گەرمیان : 35