مەترسى دروستکردووە

لە گوندێکى باشورى کەرکوک بۆرییەکى غازى شل شکا

964+

وریا فەتاح

بەرەبەیانى ئەمڕۆ، بۆرییەکى گواستنەوەى غازى شل لە نزیک گوندى قزلیار لە باشورى کەرکوک شکا و بەشێک لە دانیشتوانى گوندەکە ماڵەکانیان چۆڵ کردووە.

بە وتەى دانیشتویەکى گوندەکە کە قسەى بۆ 964 کردووە، رووداوەکە کاتژمێر سێ و ئەو ناوە روویداوە، بۆیە بە ناچارى گوندەکەیان جێهێشتووە.

لە مانگى یەکى 2024 لە هەمان شوێن بۆڕییەکى غازى شل تەقییەوە و دانیشتوانەکەى بە ناچارى شوێنەکەیان جێهێشت.