رووداوەکانی رۆژ
قەتەڕ بە دژایەتیکردنی گەلی جوو تۆمەتبار کرا
964+
ژووری هەواڵ
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، دووپاتی كرده‌وه ئه‌مریكا پابه‌نده به پاراستنی ئاسایشی ئه‌مریكا
فاینانشاڵ تایمز بڵاویكرده‌وه، ئیسرائیل نه‌رمیی نواندووه بۆ ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حه‌ماس، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشوونه‌ته رێككه‌وتن و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ناو غه‌زه‌دا بمێنێته‌وه.
تۆڕی سی ئێن ئێن راپرسییه‌كی ئه‌نجامداوه و ده‌ركه‌وتووه، دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، لایه‌نگری له جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا زیاتره، به جۆرێك 49%ی به‌شداربووان پاڵشتیی ترامپ ده‌كه‌ن، به‌رامبه‌ر به 43% بۆ جۆ بایدن.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان قه‌ته‌ڕ و ئیسرائیل ته‌نگژه‌ی تێكه‌وت و ئیسرائیل داوا له قه‌ته‌ڕ ده‌كات داوای لێبوردن بكات، به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شورای قه‌ته‌ڕ عیسا نه‌سڕ، كه ئیسرائیل به دژایه‌تی گه‌لی جووی ده‌زانێت.
ئۆلێکساندر سێرسکی، فەرماندەی باڵای هێزەکانی ئۆکراینا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دانی به‌وه‌دانا، دۆخی بەرەی ئۆکراینا خراپتر بووە و هێزەکانی رووسیا سەرکەوتنی تاکتیکییان لە چەند ناوچەیەکدا بەدەستهێناوە.
عەون زیاب عەبدوڵا، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، له باره‌ی كه‌رتی ئاوه‌وه له عێراق، هۆشدارییدا و رایگه‌یاند: عێراق بە دەست کەمیی سەرچاوەکانی ئاوەوە دەناڵێنێت و چووەتە ناو هێڵی هەژاریی ئاوەوە.