ماستەرپلان و کردنەوەی رێگای گەشتیاری تێدایە
چەند پرۆژەیەک لە بواری گەشتوگوزار لە دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت
964+
توانا نەقی
لەلایەن تیمێکی ئەندازیاری گەشتوگوزاری سلێمانییەوە ماستەر پلانی گەشتوگوزاری بۆ گەڕەکێکی دەربەندیخان دادەنرێت و دیزاین و هێڵکاری بۆ شەقامێکیش دەکرێت لە سەر رووباری سیراوەنەوە تا بازگەی ژاڵەناو.
ئەم پرۆژانە بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتری کەرتی گەشتیارییە لە قەزاکەدا کە چەندین ناوچەی گەشتیاری تیادایە.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، جگە لەو پرۆژانە شەقامی دوڕیانی ژاڵەناو بۆ سیروان دەرخستەی بۆ ئەنجام دەدرێت و رووناک کردنەوەی زیاتر لە دوو کیلۆمەتر لەگەڕەکی سیروان و شەقامەکانی و دروستکردنی ئاوەڕۆیەک لە هەمان گەڕەک بە بڕی نزیکەی ١٠٠ ملوێن دینار لە ئایندەیەکی نزیکدا.
وتیشی، دەست پێکردنەوەی دانانی کورسی و جێگای دەستشۆر لە ناوچەی گەرشتیاری ژاڵەناو کە لەرابردوو بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانی راگیرابوو، هەروەها هەروەها دەستپێکردنەوەی رێگای کونە شەم شەم و ئەنجامدانی کارەکانی پرۆژەکە بڕیاری لەسەر دراوە.
ژاڵەناو دەکەوێتە قەزای دەربەندیخان و لەسەر رووباری سیروانە ناوچەیەکی گەشتیارییە و چەندین کەپر و بەلەمی گەشتیاری لێیە و هاوڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان روودەکەنە ئەو ناوچەیە.