بزانه چ داواكارییه‌كیان لێكردووه؟
سێ قوتابی قایمقامى چۆمان ده‌به‌نه قوتابخانه‌كه‌یان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سێ قوتابی قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تى له چۆمان، ده‌چنه دیوانى قایمقامیه‌تى ئه‌و قه‌زایه و داواى بینینى قایمقام ده‌كه‌ن، قایمقام ده‌ڵێت “كه هاتنه لام داوایان كرد له‌گه‌ڵیان بچمه قوتابخانه‌كه‌یان چونكه وتیان داواكاریمان هه‌یه”.
قایمقام، بەڕێوەبەری پەروەردە و لیژنەی پەرەپێدانی قوتابخانەكانى قه‌زاكه‌ى كۆكرده‌وه و به‌یه‌كه‌وه چوونه قوتابخانه‌ى چۆمانی بنەڕەتی تێکەڵاو.
ئه‌حمه‌د بارزان عه‌لیكۆ، قایمقامى چۆمان به 964ـى وت، هاتنى ئه‌و سێ قوتابییه سه‌ره‌نجى راكێشاوه، بۆیه راسته‌وخۆ سه‌ردانى قوتابخانه‌كه‌یانى كردووه.
وتیشی “له ناو پۆله‌كه‌ى خۆیان یه‌كێك له قوتابییه‌كان داواكارییه‌كانى قوتابخانه‌كه‌ى له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك خوێنده‌وه و پێى وتم ئه‌وه داواكارییه‌كه‌مانه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، قوتابخانه‌كه‌یان كه‌موكوڕى زۆر بوو به‌وپێیه‌ى 45 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروستكراوه، به‌ڵام له هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا ده‌رخسته‌یه‌كیان بۆ به‌شێك له كه‌موكوڕییه گرنگه‌كان كردووه و بۆ ئیداره‌ى سۆران به‌رزیان كردووه‌ته‌وه.
دواى گه‌ڕانیان به‌نێو قوتابخانه‌كه‌دا تێبینى ئه‌وه‌یان كردووه كه قوتابخانه‌كه كه‌ڵكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نه‌ماوه و پێویسته له نوێ دروستبكرێته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت “له‌ناو سه‌نته‌رى چۆمان قوتابخانه‌یه‌كی نوێ له نزیكى ئه‌م قوتابخانه‌یه دروست دەکرێت، بۆ قوتابیانى ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ش سوودى ده‌بێت”.
قایمقامی چۆمان ده‌شڵێت “ئه‌و سێ قوتابیه بە جورئەت و متمانەبەخۆ بوون، بۆیه كه سه‌ردانم كرد چه‌پكه گوڵى ده‌ستخۆشیم پێشكه‌ش كردن و سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و مامۆستایانى قوتابخانه‌كه‌شم كرد كه به‌و شێوه جوانه قوتابیان په‌روه‌رده ده‌كه‌ن”.