دیمه‌نێكی سه‌نته‌رى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى دێگه‌ڵه
كێشه‌یان بێ كاره‌باییه
سێ رۆژه 200 خێزانى دێگه‌ڵه بێ ئاون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى سێ رۆژه سه‌نته‌رى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه (شۆڕش) و به‌شێك له گونده‌كانى بێ ئاون، هۆكاره‌كه بۆ نه‌بوون و كه‌مى وزه‌ى كاره‌با ده‌گه‌ڕێته‌وه، فه‌رمانگه‌ى كاره‌باش ده‌ڵێت، دیار نییه كه‌ى كاره‌باكه‌یان بۆ دێته‌وه.
به‌ختیار به‌هرام، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى دێگه‌ڵه به 964ـى وت، ماوه‌ى سێ رۆژى به‌هۆى كێشه‌ى كاره‌باوه نه‌یانتوانیوه ئاو بده‌نه هاوبه‌شه‌كانیان.
وتیشی “دوو رۆژ پێش ئه‌وه‌ى له كێڵگه‌ى كۆرمۆڕ بدرێت ئێمه كێشه‌ى كاره‌بامان بۆ بیره‌كان هه‌بووه، ئه‌وه‌ى كۆرمۆریشی هاته‌سه‌ر زیاتر بێ كاره‌با ده‌بین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نازانن كه‌ى ده‌ست به دابه‌شكردنى ئاو ده‌كه‌نه‌وه، چونكه چاوه‌ڕێى كاره‌با ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، پێشتر چه‌ند مۆلیده‌یه‌كیان له بیره‌كان هه‌بوو، به‌ڵام ده‌ڵێت “به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت نه‌یتوانى گاز بۆ مۆلیده‌كان دابین بكات ناتوانین كار به مۆلیده‌كان بكه‌ین”.
لایخۆشییه‌وه، ستار قادر به‌ڕێوەبه‌ره‌ى فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى دێگه‌ڵه به 964ـى وت، چه‌ند رۆژێكه به هۆى رێكخستنه‌وه‌ى وێستگه‌گه‌كانى كاره‌با، وه‌كو پێویست كاره‌بایان نه‌بووه، لێدانی كۆرمۆڕیش كێشه‌كه‌ى بۆ ئاڵۆزتر كردوون.
وتیشی “دیار نییه كه‌ى كاره‌باكه‌مان چاكده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت به زووترین كات بێت چونكه هه‌موولایه‌ك له‌سه‌ر خه‌تن بۆ چاككردنه‌وه‌ى”.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه فه‌رمانگه‌ى ئاوى دێگه‌ڵه به 964ـى داوه له ناو سه‌نته‌رى ئه‌م ناحیه‌یه 200 هاوبه‌شی ئاو هه‌ن و سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى دابینكردنى ئاوى خواردنه‌وه‌ش له بیره‌كانه‌وه‌یه كه چوار دانه بیریان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێداوه.