"زیانەکەی قورس دەبێت"

کشتوکاڵی گەرمیان: بەهۆی زۆری پووش و پاوانەوە ئاگاداری ئاگر بن

964+

ژووری هەواڵ

کشتوکاڵی گەرمیان هۆشداری دەداتە جوتیاران و هاوڵاتیان ئاگاداری ئاگر کردنەوە بن، دەڵێت، بەهۆی چـڕی و زۆری پووش و پاوانەوە، زەرەر و زیانەکانی ئاگر کەوتنەوە قورس دەبێت.

هۆشدارییەکەی کشتوکاڵی گەرمیان لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو لە وەرزی پێگەیشتنی گەنمدا زۆرترین رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دەغڵ و دانەکاندا بووە، کشتوکاڵی گەرمیان نایەوێت ئەمساڵیش بەو جۆرە بێت.

ئیبراھیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ـی وت، لە ماوەی پێنج مانگی سەرەتای ساڵی رابردوودا، زۆرترین رووداوی ئاگرکەوتنەوە کە تۆمارکراوە، سووتانی دەغڵ و دانی جوتیاران بووە کە 67 رووداوی ئاگرکەوتنەوە بووە.

لەو ماوەیەدا لە تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 167 رووداوی ئاگرکەوتنەوەی جۆراوجۆر تۆمار کراون.

قایمقامیەتی کەلار لەبارەی ئاگرەوە هۆشداری دەدات

قایمقامیەتی کەلار لەبارەی ئاگرەوە هۆشداری دەدات