ماڵوێر، ئهو ڤایرۆسهی خۆت و كۆمپیوتهرهكهت وێران دهكات
964+
بڵند عوسمان- هەولێر
هاككەرەكان لە رێگەی ڤایرۆسی “ماڵوێر”ـهوه كۆمپیوتەرەكان هاك دەكهن و كۆنترۆڵی سەرجەم داتاكان دەكهن، له ههولێریش كهسێكیان هاككردووه.
بەشێك لە هاككەرەكانی جیهان لە رێگەی ڤایرۆسی ماڵوێرەوە، هاكی كۆمپیتەری بەكارهێنەران دەكهن.
ماڵوێر، ڤایرۆسێكی ئەلیكترۆنی نەبینراوی زیرەكە، لە رێگەی دابەزاندنی فایلەكانەوە دەچێتە ناو كۆمپیتەرەوە.
كاتێك كەسێك دەیەوێت فایلێك بە خۆڕایی لە كۆمپیوتەرەكەی دابەزێنێت، هاككەرەكان لە رێگەی ڤایرۆسەكەوە دێنە ناو كۆمپیتەرەكە و كۆنترۆڵكردنی سەرجەم داتاكانی دهدهن.
هاككەرەكە وێنە و ڤیدیۆكان قوفڵ دەكات، داوا لە خاوەنەكەی دەكات بۆ گەڕانەوەیان لە رێگەی بیتكۆینەوە پارە بە هاككەرەكە بدات.
مەنسور عەلی، بەكارهێنەرێكی كۆمپیوتەرە، بە +964ی راگەیاند، دوێنێ یەكشەممە بووەتە قوربانی و بڕی هەزار و 500 دۆلاری بۆ هاككەرەكە ناردووە، بەڵام داتاكانی نەگەڕاوەتەوە.
لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، بە هەزاران كەس لە سەرتاسەری جیهان بەم رێگەیەوە هاككراون و پارەیان بۆ گەڕانەوەی داتاكانیان بە هاككەرەكان داوە و داتاكانیشان نەگەڕاوەتەوە.