لە رەمەزانەوە داخرابوو
ترافیکی ناو بازاڕی دەربەندیخان کرایەوە و قەرەباڵغی ناهێڵێت
964+
تونا نەقی
ترافیکی سەرەکی ناوبازاڕی دەربەندیخان کە ماوەیەکە لەکار کەوتووە لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرەیەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە چاککرایەوە و ئەو لۆدەی لەناو بازاڕ هەبوو چی دیکە نامێنێت.
ئەمڕۆ هەینی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لەڕابردوو راڕەوەی گەڕەکی سیروان بەرە و گەراجی کۆنی سلیمانی داخربوو لەلایەن خۆیانەوە وەک پلانی رەمەزان بۆ کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی شەوانی رەمەزانی ناوبازاڕی دەربەندیخان.
دەشڵێت، بەهۆی ئەوەی داخستنەکە گرفتی بۆ ئەو گەشتیارانە دروست کردبوو کە لە شەمێرانەوە دەهاتنەوە و بەرە و ئیدارەی گەرمیان دەگەڕانەوە، دەبوو بەرەو سەرەوە بڕۆن بۆلای بارەگای حزبی شیوعی و جارێکی کە بەرەو گەراجی کۆنی سلیمانی بگەڕێنەوە، بەوەمەش گرفت و لۆدی بۆ شەقامی سەرەکی ناوبازەڕ دروست دەکرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ ئەو رێڕەوەیان بەڕووی دانیشتوانی گەڕەکی سیروان و گەشتیاراندا کردەوە.