چەند زیاد دەکات؟

چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمی دانەوێڵەی جوتیارانی گەرمیان لەساڵانی رابردوو زیاتر بێت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لەگەڵ ئەوەی ئەمساڵ لە گەرمیان رێژەیەکی باشی باران باریوە، کشتوکاڵی گەرمیان پێشبینی دەکات بەرھەمی دانەوێڵەی جوتیاران زیاتر بێت بەراورد بە ساڵانی پێشتر.

ئیسماعیل محەمەد، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری کشتوکاڵی گەرمیان بە 964ـی وت، لەسەرەتای چاندنی دانەوێڵە، بارانی پێویست بۆ دەغڵودان باری، ئەمەش وادەکات کە ئەمساڵ بەرھەمی جوتیاران زیاتر بێت بەراورد بە ساڵانی پێشتر.

پێشبینی دەکەین بەرھەمی جوتیارانی سنووری گەرمیان بۆ ئەمساڵ، نزیکەی 200 ھەزار تۆن بێت، کە ئەمەش بەراورد بە پارساڵ نزیکەی 50 ھەزار تۆن زیاتر دەبێت، ئیسماعیل محەمەد وای وت.

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان رووبەری ملیۆنێک و 433 ھەزار و 221 دۆنم زەوی کشتوکاڵی ھەیە، کە ملیۆنێک و 322 ھەزار و 19 دۆنمی دێمە و پشت بە ئاوی باران دەبەستێت، 111 ھەزار و 202 دۆنمی بەراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەمساڵ سن و کیسەڵەش کار لە بڕشتی گەنمی گەرمیان ناک...

ئەمساڵ سن و کیسەڵەش کار لە بڕشتی گەنمی گەرمیان ناکات