دیمه‌نێكی كاتى دروستكردنى رێگاى گوندى په‌لكه‌ڕه‌ش. وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه.
دانیشتوانه‌كه‌ى زۆربه‌ى كۆچه‌رین
رێگایه‌كى نوێ بۆ گوندێكی سنوورى دێگه‌ڵه دروست ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیه‌ى دێگه‌ڵه، ده‌ستی به دروستكردنى رێگایه‌كی نوێ بۆ گوندێكی سنووره‌كه‌ى كردووه كه ته‌نیا به رێگایه‌كی خۆڵ هاتوچۆ ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگی بۆ دانیشتوانه‌كه‌ى دروستكردووه.
گونده‌كه ناوى (په‌لكه‌ڕه‌ش)ه له‌سنوورى ئه‌م ناحیەیه كه زیاتر خێزانه كۆچه‌رییه‌كانى لێده‌ژین و به به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵى جۆراوجۆره‌وه سه‌رقاڵن.
کاری دروستكردنى رێگاکە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی قه‌زاى کۆیە ئەنجام دەدرێت.
سۆران ئه‌كره‌م حه‌وێزی، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه به 964ـى وت، ده‌ستیان به دروستكردنى رێگاكه كردووه و ئێستا له قۆناغى بڕین دایه.
وتیشی “دواى چه‌وڕێژكردنى هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین رێگاكه‌یان بۆ قیڕتاو بكرێ، بۆئه‌وه‌ى دانیشتوانى گونده‌كه كێشه‌و گرفتى هاتوچۆكردنیان نه‌مێنێت”.
ناحیەی دێگەڵە، یان ناحیه‌ى (شۆڕش)یشی پێده‌ڵێن، 40 کیلۆمه‌تر له شاری هه‌ولێر و 30 کیلۆمه‌تریش له‌ناوه‌ندى قه‌زای کۆیه دووره.