دوو کەس بریندارن

روبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیسی کەرکوک و چەند تۆمەتبارێک روویدا

964+

ژووری هەواڵ

لە کەرکوک ژمارەیەک تۆمەتباری دزیکردن، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا روبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە و دوو بریندار لە هەردوولا هەیە.

لیوا کاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، ئەو تۆمەتبارانەی روبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە چوار کەس بوون، هەر چواریان لە شەقامی پشتێنەی کەرکوک دەستگیر کراون.

تۆمەتبارەکان دوو رۆژ پێش ئێستا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک و بڕێک پارە و ئاڵتونیان دزیوە، لەکاتی روبەڕووبوونەوەکە یەکێکیان بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی لیوا کاوە غەریب، کارمەندێکی پۆلیسی کەرکوکیش بەسووکی برینداربووە.

“تۆمەتبارەکان نزیکەی بایی 150 ملیۆن دینار ئاڵتونیان بردوو لەگەڵ هەندێک دۆلار و دینار کە بڕەکەی تا ئێستا نەزانراوە”، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک وای وت.

ئەو شۆفێرەی لە کەرکوک پۆلیسێکی هاتوچۆی بریندار کرد دەس...

ئەو شۆفێرەی لە کەرکوک پۆلیسێکی هاتوچۆی بریندار کرد دەستگیرکرا