چەند بازگەیەک لە راپەڕین دانراون
ئۆتۆمۆبێلی جامڕەش و بێ سەرەتا و ماتۆڕسکیل دەستیان بەسەردا دەگیرێت
+964
ژێوار خدر – راپەڕین
ئەم شەو لە سنووری دەڤەری راپەڕین، پۆلیسی راپەڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی هاتوچۆی راپەڕین، چەند بازگەیەکی کاتییان لە رانیە و قەڵادزێ و سەرجەم ناحیەکانی سنوورەکە دانا، بە مەبەستی دەستگرتن بەسەر چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمۆبێلی جامڕەش و بێ سەرەتا و ماتۆڕسکیلی بێزارکەر.
رابەر حەسەن وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت: “نزیکەی دە بازگەی کاتیمان داناوە لە دەڤەرەکەدا، ئەمشەو تا کاتژمێر 12 بەردەوام دەبین، هەموو ئەو ئۆتۆمۆبێلانە دەستبەسەردا دەگرین، کە بێ سەرەتا و جامڕەشن و بە هەمان شێوەی ماتۆرسکیل و چەکی بێ مۆڵەت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا