هەززەی ههرێم ناچێته ژێرباری ههززهی عێراق
964+
توانا نەقی – هەولێر
بەڕێوەبەڕایەتیی هاتوچۆی عێراق لەسەر پێشنیاری سەرۆک وەزیران بە نیازن پشکنینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل کە بە “هەززە” ناسراوە لاببات و کاری پێنەکرێت، بەڵام لە هەرێم کار بەو بڕیارە ناکرێت و بەرپرسانی هاتوچۆ دەڵین، بوونی هەززە سوودی زۆرە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێسَنیاری به وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوه، گرێبەستی کۆمپانیاکانی هەززەی ئۆتۆمبێل هەڵبوەشێنرێتەوە و نەهێڵدرێت، ئەوە کۆتایی پێبهێنرێت 30 هەزار دینار لە هاوڵاتی وەردەگرن.
فازڵ حاجی، وتەبێژی بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی هەولێر بە 964+ی راگەیاند، ئەوان نەک کار بەو بڕیارەی هاتوچۆی عێراق ناکەن بۆ لابردنی هەززەی ئۆتۆمبێل، بەڵکو بە بڕیارێکی زۆر خراپی دەزانن”.
وتیشی “بوونی مەرجی پشکنینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل، واتە هەززە، زۆر پێویستە و بە رێژەیەکی باش کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ ههبووە و دووکەڵی ئۆتۆمبێلیش ناهێڵێت، کە دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە”.
“ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقهوه دێنە هەرێمی کوردستان، کێشەی ئەوەی بۆ دروستکردووین مەرجی توندوتۆڵییان تێدا نییە و دووکەڵێکی زۆر دەکەن، بهڵام هەرێمی کوردستان چونکە پشكنینی هەززەی هەیە، بە ساڵ تایەی ئۆتۆمبێڵیک ناتەقێت”، فازڵ حاجی وادەڵێت.
لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیای پشکنینی مەرجی توندوتۆڵی کە بە “هەززە” ناودەبرێت، هەیە، شۆفێر دەبێت ساڵانە پشکنین بۆ توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی بکات.