ئەنچیلۆتی: بڕیاری ناوبژیوان دروست بوو

“چاڤی ئازادە بۆچوونی خۆی دەرببڕێت”

964+
سۆما حەکیم زادە

كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید، دوای بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی له‌ یاریی كلاسیكۆی شه‌وی رابردوو، رایگه‌یاند چاڤی و هه‌موو كه‌سێك ئازادن چۆن قسه‌ ده‌كه‌ن و ره‌خنه‌ ده‌گرن.
لە وەڵامی قسەکانی چاڤی و ناڕەزایەتییەکەی بەرامبەر بە ناوبژیوانی یارییه‌كه‌، ئه‌نچیلۆتی وتی: نامەوێت هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم بابەتە بدەم، هەمووان ئازادن چۆن قسە دەکەن و چاڤیش ئازادە بۆچوونی خۆی دەرببڕێت، تۆپەکە هێڵی گۆڵی رەت نەکرد و بڕیارەکەی ناوبژیوان دروست بوو.

رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی، قسه‌كانی کارلۆ ئەنچیلۆتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی دوای یارییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ وتی، “یارییەکی زۆر باشمان ئەنجام دا و بەرامبەر تیپێک یاریمان کرد کە ئاستێکی باش و بەرزی هەیە و ئێمە زۆر لەیەکەوە نزیکین”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “ئێمە لەم هەفتەیەدا راهێنانێکی زۆرمان کرد و بەرهەمەکەشمان بینییه‌وه‌، توانیمان دوو یاری سەخت ببەینەوە، شانازی بە یاریزانەکانی ریالەوە دەکەم چونکە دوو یاری زۆر سەختمان ئەنجام دا.

ئەنچیلۆتی دڵی خۆشە و عەیبی نییە

ئەنچیلۆتی دڵی خۆشە و عەیبی نییە