هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گه‌یشته‌ یاری كۆتایی جامی كه‌نداو

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوای بردنه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ، بلیتی یاری كۆتایی جامی كه‌نداوی 25ی به‌ده‌ستهێنا.

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سڕه‌ “جه‌زع ئه‌لنه‌خله‌” یاری پێش كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له‌ نێوان عێراق و قه‌ته‌ڕ كۆتایی هات، كه‌ عێراق یارییه‌كه‌ی به‌ 2-1 گۆڵ برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ یاری كۆتایی.

هه‌رسێ گۆڵی یارییه‌كه‌ له‌ گێمی یه‌كه‌مدا تۆماركران، ئیبراهیم باییش و ئه‌یمه‌ن حوسێن تۆماریان كرد، گۆڵی قه‌ته‌ڕیش عومرۆ عه‌بدولفه‌تاح تۆماری كرد.

هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه‌ كاتژمێر 20:30 یاری نێوان به‌حرێن و عومان له‌ هه‌مان یاریگه‌ ده‌كرێت و براوه‌ی ئه‌وانیش ده‌چێته‌ یاری كۆتایی.

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سێ جار جامی كه‌نداوی به‌ده‌ستهێناوه‌ و هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی چواره‌میش ده‌دات.

جامی كه‌نداوی 25 له‌ شه‌شی ئه‌م مانگه‌وه‌ له‌ به‌سڕه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و 19ی مانگ یاری كۆتایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وردەکارییەکانی پاش کەمێکی دیکە….