دەیەوێت هەڵپەڕکێی لوبنان نیشانی جیهان بدات

کچە چۆپی کێشەکەی لوبنان ترێندی گەرمی سۆشیال میدیایە

964+

پەری ساڵح

مەنوا ئەفەندی، ترێندە گەرمەکەی سۆشیال میدیای عەرەبی، لە 13 ساڵیەوە حەز و خولیای چۆپی و هەڵپەرکێ بووە، بێ ئەوەی هیچ راهێنەرێکی تایبەتی هەبێت، خۆی پێگەیاندووە و ئێستا دامەزرێنەری تیپی هەڵپەرکێی ئەفەندیە کە تەنیا خۆی کچە تاقانەی تیپەکەیەتی.

ئەم کچە چۆپکێشە، ئێستا 26 ساڵ تەمەنیەتی ئامانجیەتی ئەم ستایل و شێوازە هەڵپەرکێیە نیشانی جیهان بدات، تەنیا لە لوبنانەوە بانگێشتی ئاهەنگەکان ناکرێت بەڵکو لە ئیمارات و وڵاتانی دیکەی عەرەبیەوە، لەکاتێکدا لە کەلتوری عەرەبیدا ئەم هەڵپەرکێیە تایبەت بووە بە پیاوان.

مەنوا ئەفەندی ئامانجیەتی چۆپی و هەڵپەرکێی لوبنانی نیشانی جیهان بدات و رێزێکی تایبەتی هەیە لەناو عەرەبەکان، هاوکات بەتەمەن و بەساڵاچووەکان کە دەیبینن سەری ماچ دەکەن.

هەڵپەرکێی گەرمی هاوڵاتیان لە فێستیڤاڵی نەوای نەورۆڵی

هەڵپەرکێی گەرمی هاوڵاتیان لە فێستیڤاڵی نەوای نەورۆڵی