ناوەرۆکی نامەکە چی بووە؟

ئانۆ جەوهەر: لەبارەی کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نامەیەکمان بۆ سودانی ناردووە

964+

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە 964 وتی، سەبارەت بە کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نامەیەکیان بۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناردووە.

لەبارەی ناوەرۆکی نامەکە ئانۆ جەوهەر دەڵێت، داوامان لە سودانی کردووە، کێشەی نێوان کۆڕەک و دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق بەشێوەیەکی پیشەیی چارەسەر بکرێت، چونکە کۆڕەک نزیکەی حەوت ملیۆن بەکارهێنەری هەیە.

سەبارەت بە بوونی رێنمایی سەبارەت بە تۆڕی تیکتۆک لە هەرێمی کوردستان، وەزیری گواستنەوەو گەیاندن دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان هیچ رێنماییەکی تایبەت بە سۆشیال میدیا و تیکتۆک نییە، چاوەڕێین لە خولی داهاتووی پەرلەمان یاسا دەربچێت.

وەزیری گواستنەوەو گەیاندن:بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ بۆ س...

وەزیری گواستنەوەو گەیاندن:بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ بۆ سۆشیال میدیا دروست دەکەین