شاره‌وانى : به‌م زووانه‌ چاكرده‌كرێته‌وه‌

پرده‌كه‌ى شیوه‌سوور كێشه‌ى تێكه‌وتووه‌ به‌ڵام دانه‌خراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پردى شیوه‌سوور، له‌ سنوورى ناحیه‌ى شوانى سه‌ر به‌ چه‌مچه‌ماڵ كێشه‌ى تێكه‌وتووه‌، شاره‌وانى خاڵخاڵانیش ده‌ڵێت به‌م زووانه‌ چاكیده‌كه‌نه‌وه‌.

پردی شیوه‌سوور رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كى به‌سه‌ردا ده‌ڕوات كه‌ ناحیه‌ى شوان و ناحیه‌ى ته‌قته‌ق و قه‌زاى كۆیه‌ و ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه ‌و به‌هۆى تێكچوونى جۆینه‌كانى كێشه‌ى تێكه‌وتووه‌.

ئازاد عاسی سه‌رۆكى شاره‌وانى خاڵخاڵان، كه‌ ئه‌و پرده‌ له‌ سنوورى شاره‌وانییه‌كه‌یه‌تى به‌ 964ـى وت، كاریان له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ى پرده‌كه‌ كردووه‌، به‌م زووانه‌ چاكی ده‌كه‌نه‌وه‌.

وتیشی “تێكچوونى جۆینه‌كانى ئه‌م پرده‌ نه‌بووه‌ته‌ رێگر له‌به‌رده‌م هاتوچۆى شۆفێران و پرده‌كه‌ دانه‌خراوه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ساڵانه‌، قایشی نێوان ئاسنه‌كانى ئه‌م پرده‌ له‌بار یه‌ك ده‌چن و به‌هۆیه‌وه‌ كێشه‌ى بوونى ده‌نگ له‌كاتى په‌ڕینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كان به‌سه‌ریدا دروست ده‌بێت و پێویستیان به‌ نوێكردنه‌وه‌ ده‌بێت.

پرده‌كه‌ى شیوه‌سوور، به‌ پردی شەهید شێرکۆ ناسراوه‌، ژێره‌وه‌ى به‌ ئاسن و سه‌ره‌وه‌شی به‌ قیڕتاوكردن، ماوه‌ى هه‌شت ساڵه‌ دروستكراوه‌.

چاره‌سه‌رى رێگا ته‌نگه‌به‌ره‌كه‌ى خاڵخاڵان ده‌كر...

چاره‌سه‌رى رێگا ته‌نگه‌به‌ره‌كه‌ى خاڵخاڵان ده‌كرێت