قەڵادزێ نۆ ساڵە چاوەڕێی رێگایەکی 60 مەترییە

964+
مەجید بتوێنی – قەڵادزێ

هاوڵاتیان و شۆفێرانی قەڵادزێ ماوەی نۆ ساڵە چاوەڕێی تەواوکردنی شەقامێکی 60 مەتری دەکەن لە قەزاکەیان.

بە قسەی بەرپرسان، بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیە، مەرزی کێلێ دەبەسترێتەوە بە ئیدارەی راپەڕین و گرفتی هاتوچۆی ناوشاری قەڵادزێ چارەسەر دەبێت.

ئارام محەمەد، سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ بە 964+ی وت، هۆکاری تەواونەکردنی پرۆژەکە نەبوونی پارەی نەختینەیە لە بانک.

روونیشیکردەوە، ئەو پڕۆژەیە تا ئێستا بە چوار قۆناغ و بە بڕی چوار ملیار دینار چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، قۆناغی سێیەمی بڕی یەک ملیۆن و 495 هەزار و 644 دۆلاری بۆ تەرخانکراوە، دەبوایە لە ماوەی 250 رۆژ تەواوبکرایە، بەڵام کارکردن تێیاندا وەستا.

ڤیتیەک لەسەر ئەو شەقامە 60 مەترییەی قەڵادزێ ببینە.